رۆژنامەی عەكاز ئەمڕۆ بڵاویكردەوە كە ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا داوای لە نوری مالكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كردووە هەوڵ بدات ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر كاندیدبێت بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرامبەر بەوە مالكی هەر دوو وەزارەتی دەرەوەو ناوەخۆی حكومەتی داهاتووی عێراق بە دەست بێنێت.
رۆژنامەكە بلاویكردەوە كە مەسجیدی بە مالكی گوتووە بەوەی مەسجیدی رەزامەندی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەی وەرگرتووە بەوەی هادی عامری ببێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق . هەر بە پێی رۆژنامەكە مەسجیدی چەندین كەسایەتی لە سوننە و كورد بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆمار كاندید كردووە
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.