Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:15

تاڵیبان به‌ چه‌کی ئێرانی له‌ناو ئه‌فغانستان کرده‌وه‌ی چه‌کداریی ئه‌نجامده‌ده‌ن

به‌رپرسانی ئێرانیش به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌
تاڵیبان به‌ چه‌كی ئێرانی له‌ناو ئه‌فغانستان كرده‌وه‌ی چه‌كداریی ئه‌نجامده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

كه‌ره‌مه‌ددین ره‌زازاده‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی په‌رلمانی ئه‌فغانستانه‌ رۆژی شه‌ممه‌ واته‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رایگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی تاڵیبان به‌ چه‌كوچۆڵی ئێرانیی له‌ ویلایه‌تی غوری ئه‌م وڵاته‌ كرده‌وه‌ چه‌كدارییه‌كانی خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

ره‌زازاده‌ خۆی له‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ ویلایه‌تی غوری ئه‌فغانستان فه‌رمانده‌یی جه‌نگ له‌ دژی تاڵیبان به‌ڕێوه‌ده‌بات.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش غوڵام ناسر خاسع كه‌ والی ویلایه‌تی غوره‌ وڵاتانی دراوسێی ئه‌فغانستانی تاوانبار كردووه‌ به‌ دابینكردنی چه‌ك بۆ تاڵیبان.

هه‌ڵبه‌ت جیا له‌مانه‌ وه‌لی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دزی كه‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه‌ به‌مدواییه‌ وتبووی كه‌ وڵاتانی ئێران و پاكستان له‌ ویلایه‌ته‌كانی هیلمه‌ند و نیمروز پشتیوانیی له‌ چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌كه‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌دا به‌رپرسانی ئێرانیش به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێران به‌ مه‌به‌ستی به‌قه‌رار كردنی ئاشتیی له‌ ئه‌فغانستاندا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تاڵیبان هه‌یه‌ نه‌ك هیچیتر.

 سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.