بەهۆی ئاگركەوتنەوەیەكی گەورە لە باكووری ویلایەتی كالیفۆرنیا لە ئەمریكا ، دوای ئەوەی ئاگرەكە لە ژێر كۆنترۆڵی كارمەندانی ئاگركوژێنەوە دەرهات ، زیانێكی گەورەی بە 500 خانووو گەیاند و چەند ناوچەیەك دووچاری مەترسی بوونەوە و بەلایەنی كەمیش 5 كەس گیانیان لە دەستدا .
دەستەی كالفایەر كە تایبەتە بە بەدەنگەوە هاتنی لە ناكاوی ئاگركەوتنەوە روونیكردەوە تا ئێستا تەنها 5%ی ئاگركەوتنەوەكە كۆنترۆڵكراوە ، ئاگرەكەش رووبەری 33 هەزار هەكتاری گرتۆتەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.