گۆرانی " حهژته دكم " دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری گۆرانیبێژی كورد " هیڤی موراد " ه كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند " سه‌باح " به شێوه‌ی دوێت له كلیپیكدا بڵاویده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه ئاشكرایده‌كات ، نوێترین كارى هونه‌ری بریتییه له كاركردن بۆ گۆرانییه‌كى نوێ به‌شێوه‌ى دوێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند " سه‌باح حاجۆ" له ژێر ناوی " حهژته دكم " .
گۆرانی " حهژته دكم " تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن " بنگین نسوه " نووسراوه و ئاوازه‌كه‌شی هونه‌رمه‌ند " هیڤی " خۆی دایناوه ، ئه‌م گۆرانییه له ستۆدیۆى سنان له ئه‌سته‌مبۆل كارى تۆماركردنى بۆ كراوه و له وڵاتى ئه‌ڵمانیا كارى كلیپى بۆكراوه و تازه بڵاویان كردووه‌ته‌وه .
خه‌ونا ڕۆژ ناوى دوا گۆرانى بڵاوكراوه‌ى ناوبراوه و له شیعر و ئاوزى نارین عومه‌ره و له وڵاتى ئه‌ڵمانیا كارى بۆ كراوه و له ستۆدیۆى دریمس كارى تۆماركردنى ئه‌نجامدراوه .
هێڤی موراد یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ده‌نگخۆشه‌كانی كورد كه خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌می هونه‌ریی به پێزه و له وڵاتى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى ژیان به‌سه‌رده‌بات و به‌شدارى كار و چالاكییه هونه‌رییه‌كان ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.