Erbil 9°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 19:49

‌کوژرانی‌ به‌رپرسێکی‌ باڵای‌ داعش راگه‌یه‌ندرا

له‌ میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ
کوردستان TV
100%


سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند كه‌ ساڵی‌ رابردوو له‌ كاتی‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادكردنی‌ موسڵ‌ له‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌ داعش، ره‌زا سیام ئه‌ڵمانی‌ به‌ ره‌گه‌ز میسری‌ كوژراوه‌.

ئاژانسێكی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ جه‌ختیان له‌وه‌كردۆته‌وه‌ له‌ میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ ساڵی ڕابردوودا گه‌وره‌ترین تیرۆریستی سه‌له‌فی و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی داعش به‌ ناوی ڕه‌زا سیام كوژراوه‌.

ئه‌و به‌رپرسانه‌ گوتیشیان پاش ئه‌وه‌ی كه‌ كوژرانی ئه‌و تیرۆریسته‌ له‌ ساڵی ڕابردوو ناڕوون بوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه‌ تیرۆریست ڕه‌زا سیام به‌ ڕه‌گه‌ز میسڕی و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیاش بوو، یه‌كێك له‌دیارترین سه‌له‌فییه‌ ئیسلامییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و مزگه‌وتی سه‌حابه‌ بوو له‌ گه‌ڕه‌كی فیدینگی به‌رلین.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ سیام له‌ ساڵی 2012دا ئه‌ڵمانیای به‌جێهێشت و په‌یوه‌ندی كرد به‌ ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ سوریا و پاشان ڕووی له‌ عێراق كردوو بوو به‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ شاری موسڵ، به‌ڵام هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندیدا بوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاژانسی ئه‌ڵمانیا له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2013وه‌ نزیكه‌ی 1000 كه‌س ڕوویان له‌ عێراق و سوریا كردووه‌ تاوه‌كو په‌یوه‌ندی به‌ داعش یان هه‌ر گرووپێكی توندڕه‌وی تر بكه‌ن، گوتیشیان زیاتر له‌ سه‌د و په‌نجا كه‌سیان كوژراوه‌ و هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیاش وا پێشبینی ده‌كات سێ به‌شی ئه‌و ژماره‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان كردووه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و سوریا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.