مامەڵەی خانوبەرەو زەوی و زار لە هەولێر گەشەی بەخۆیەوە بینیوەو كۆمپانیایەكی كەرتی خانووبەرەش ئەو بوژانەوەیە بۆ چەند هۆكارێك دەگێڕێتەوە ، لەوانە بەردەوامی دابەشكردنی موچەو ئارامی هەرێمی كوردستان.
سەلام فەقێ كەریم سەرپەرشتیاری كۆمپانیایەكی خانوبەرە لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا له شاری ههولێر گوتی: نرخی خانووبەرە لەچوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەرزبوونەوەی ناسروشی بەخۆیەوە بینیوه، دواتر بازاڕی كڕین و فرۆشتن سست بۆوە و دوای ئەوەش دەستی كردەوە بەگەشەكردن، ئەویش بەهۆی گەڕانەوەی كۆمپانیا بیانییەكان و هاتنی شاندە بازرگانییەكان و دروستكردنی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەكوردستان و دەستپێكی چەند پرۆژەیەكی تازەو بەردەوامی دابەشكردنی موچە، سەرەڕای ئارامی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ئاماژەی ەبوەش کرد: دەسپێکردنی چاکسازی لهلایهن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەردەوامبوونی دانی مووچەی فەرمانبەران و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، خاڵی زۆر سەرەکیش ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە، چونکە ئابووریی وڵات پابەندە بە باری سەقامگیری و ئارامییەوە، هاتنی گەشتیارێکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و چەندین هۆکاری دیکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.