رێكخراوی داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشە خوێناوییەکەی شەوی یەکشەممەی شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا راگەیاند كه تیایدا دوو كچ كوژران.
ئاژانسی ئەعماقی سهربه رێكخراوی داعش ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تهمموزی 2018، نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دهڵێت:" ئەنجامدەری هێرشەکەی شەوی یەکشەممەی شاری تۆرۆنتۆی باشوری رۆژهەڵاتی کەنەدا یەکێک بووە لە سەربازەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و لەسەر بانگەوازەکان بۆ بە ئامانجکردنی خەڵکی وڵاتانی هاوپەیمانان، ئهو هێرشهی ئەنجامی داوە."
پـێشتر پـۆلیسی کەنەدا رایگەیاند کەسێک بە ناوی فەیسەڵ حسێن كه تەمەن 29 ساڵ بووه لە کاژمێر 10 ی شەوی یەکشەممە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بە دەمانچە لە ناوچەی گرێکتاونی شاری تۆرۆنتۆ تەقەی لە خەڵکی کردووە و لە ئاکامدا 2 کچ کوژران کە یەکێکیان تەمەنی 10 ساڵ بوو و ئەوی دیکەیان 18 ساڵ، 13 کەسی دیکە برینداربوون.
ئاماژهی بهوهشداوه كه هێزەکانی پـۆلیس روبەڕوی چەکدارەکە بونەتەوە و لە ئاکامی شەڕە تەقە لەگەڵیدا کوشتویانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.