Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:54

به‌شی دووه‌می نامه‌کانی " شێرکۆ بێکه‌س بڵاوده‌کرێته‌وه‌

له‌ نێوان ساڵانی 1983 بۆ 2013 نووسراون
کوردستان TV
100%

له‌ رۆژی چواری مانگی داهاتوو كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ل ساڵیادی مردنی شاعیری كورد " شێركۆ بێكه‌س " ، له‌ لایه‌ن " كامه‌ران سه‌بحان " ه‌وه‌  به‌شی دووه‌می نامه‌كانی ئه‌م شاعیره‌ له‌ دوو توێی كتێبێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای سه‌رده‌مه‌وه‌ چاپكراوه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ .

كامه‌ران سوبحانی نووسه‌ر به‌شی یه‌كه‌می نامه‌كانی ئه‌م شاعیره‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م كتێبه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ند به‌شێكی دیكه‌شی به‌دواوه‌ دێت ،چونكه‌ ئه‌م شاعیره‌ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر نامه‌ی هه‌یه‌ .

ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆك و ماوه‌ی نووسینی نامه‌كان سوبحانی ئاشكرایده‌كات ، به‌هه‌موو قۆناغه‌كانى شاروشاخ و ئاواره‌ییشه‌وه‌ له‌ نێوان ساڵانی 1983 بۆ 2013 نامه‌كانی نووسێوه‌ ، نامه‌كانیش كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌ده‌بی و سیاسین كه‌ بۆ كۆمه‌لێك له‌ نووسه‌ران و سه‌ركرده‌ نوسراون .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.