بۆ ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی هونەری له نێوانیاندا پێشكه‌شكردنی كۆنسێرتێكی میوزیك ، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " وریا ئه‌حمه‌د " داوەتی رۆژهەڵاتی كوردستان ده‌كرێت و چه‌ند پارچه میوزیكێك لەئاوازی ئەو هونەرمەندە پیشكەش بە جەماوەری هونەردۆستی شاری (سەقز) ده‌كرێت .
له‌م كۆنسێرته‌دا هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ند " وریا ئه‌حمه‌د و خالید پیشداد " به عود و خاتوو " په‌ریسای خالیدی " به كه‌مان له كۆنسێرته‌كه‌دا به‌شدار بوون ، لەتەك ئەوەدا هونەرمەند "وریا ئەحمەد" كورتەیەكی (مێژووی ئامێری عوود)ی پێشكەش كرد و دواتر باسی ئەزموونی خۆی كرد لەگەڵ ئاواز داناندا، واتە چۆن مامەڵە لەگەڵ هۆنراوەدا دەكات، هەروەها باسی هەڵبژاردنی دەنگی كوردی، یان چۆنیەتی ناسینەوەی دەنگی كوردی، یان پێناسەی دەنگی كوردی .
گۆرانیبێژانی شاری سەقز بە هاوكاری (تیپی موزیكی رەسەن)ی ئەوشارە، بەچەند گۆرانی یان شێوەگوتنی كوردی بەشداریی بەرچاویان هەبوو ، لەوانە گۆرانیبێژ (عەلی بینایی) كە تەمەنی هەیە و تا ئەمڕۆ زیاد لە كاسێتێكی تۆماركراوی هەیە و سەر بە ناوچەی (هەوشارە) و ئەمڕۆ لە (سەقز) خەریكی بازرگانییە، هەروەها گۆرانیبێژ و زەرب كوت (فارووقی خزری) تەمەن (53) ساڵ و (سەردار سەقزی) كە گەنجەكەیان بوو.
شایانی باسە پارساڵ هونەرمەند وریا ئەحمەد داوەتی هەردوو شاری (سنە) و (سەقز) بوو، بۆ پێشكەش كردنی ئێوارە كۆڕێك لەسەر بابەتی (مەقام) بە گشتی و (هەندێ لە شێوە گوتنەكانی) باشووری كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.