Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:39

کۆگایه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له‌ که‌ربه‌لا ته‌قییه‌وه‌

15 كه‌س برینداربوون
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له‌شاری كه‌ربه‌لا باشووری عێراق، 15 كه‌س برینداربوون.

ملازم عه‌لا ناسر، ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق راگه‌یاندووه‌:  به‌هۆكارێكی نه‌زانراو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاری كه‌ربه‌لا روویداوه‌.

راشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی فه‌وجی عه‌لی ئه‌كبه‌ری سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی روویداوه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆگاكه‌ نزیك بووه‌ له‌ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون، برینداربوونی 15 كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. برینداره‌كانیش له‌ هاووڵاتیانی سڤیلن.

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.