به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه ، هه‌ردوو گۆرانیبێژ " غه‌زه‌ل مسته‌فا و ئاشتی عه‌زیز " كۆنسێرتێك له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامده‌ده‌ن .
داهاتی ئه‌م كۆنسێرته بۆ چاره‌سه‌ركردن و پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه ده‌بێت و ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌م كۆنسێرته بكات ، واته به‌شداری له هاوكاریكردنه‌كه كردووه ، نرخی هه‌ر پلیتێك 10 هه‌زار دیاره‌و له چه‌ند شوێنێكی شاری هه‌ولێر ده‌فرۆشرێت .
كۆنسێرته‌كه له 31ی ته‌موز كاتژمێر 6ی ئێواره له هۆڵی " سه‌عد عه‌بدولڵا " له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت .
جێی ئاماژه پێدانه ، هه‌ردوو گۆرانیبێژ " غه‌زه‌ل مسته‌فا و ئاشتی عه‌زیز " به‌شداریان له به‌رنامه‌ی " كورد ئایدل " كردوو ، سه‌ركه‌وتووانه توانییان تا كۆتا قۆناغی پرۆگرامه‌كه برۆن و ده‌نگێگی زۆریشیان به‌ده‌ستهێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.