رۆمانی " هاوینێك له‌گه‌ل دۆژمن " كه باس له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌كات له شاری ره‌قه‌ی سووریا ، وه‌ك دوایین به‌رهه‌می له لایه‌ن نوسه‌ری سووری " شه‌هلا عجیلی " بڵاوكرایه‌وه .
ئه‌م رۆمانه باس له گێرانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری شاری ره‌قه و ناوچه‌كه ده‌كات ، ئه‌مه‌ش به شێوازێكی هونه‌ری له لایه‌ن بیره‌وه‌ری 3 كاراكته‌ری ژن ده‌بێت كه له‌م رۆمانه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كیان ده‌بێت .
عجیلی جگه له‌م رۆمانه ژماره‌یك رۆمانی دیكه‌ی وه‌ك " قه‌ره‌وێله‌كه‌ی كچی پاشا ، ئاسمان له ماڵمانه‌وه نزیكه و مافووری عه‌جه‌م " ی نووسیوه و چه‌ند خهلاتیشی وه‌رگرتووه ، وه‌كو " خه‌ڵاتی زانكۆی ئه‌مریكی له كوێت " ، هه‌روه‌ها له بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا ژماره‌یه‌ك كتێبی بڵاوكردووه‌ته‌وه ، بۆ نموونه " رۆمانی سووری ، تایبه‌تمه‌ندی كه‌لتووری له رۆمانی عه‌ره‌بی ، ئاوێنه‌ی نامۆیی كۆمهلێم وتاری ره‌خنه‌ی و ئه‌زموون و چه‌مكه ره‌خنه‌ییه‌كان " .
شه‌هلا عجیلی نووسه‌رێكی ناسراوی سووریایه ، له ساڵی 1976 له شاری ره‌قه له سووریا له دایبك بووه ، له ئێستادا له ولاتی ئوردن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و بروانامه‌ی دكتۆرای له بواری كولتوور هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.