گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " سابیر كوردستانی " سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تازه‌یه ، یه‌كێك له‌م به‌رهه‌مانه بریتییه له گۆرانییه‌ك به ناوی " لاوه " كه به‌م نزیكانه بلاویدهكاتهوه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كه به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموونه‌كانی نێو گۆره‌پانی گۆرانیی كوردی داده‌نرێت ئاشكرایده‌كات ، له ئێستادا گۆرانییه‌كی تازه‌ی به ناوی " لاوه " به ده‌سته‌وه‌یه و تۆماری كردووه كه هۆنراوه‌كه‌ی له لایه‌ن مامۆستا " رازی " نوسراوه و ئاوازه‌كه‌شی هونه‌رمه‌ند خۆی دایناوه ، وتیشی به شێوه‌یه‌كی باش و پر له‌و هه‌سته‌ی كه خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێت له چرینی گۆرانییه‌كانی هه‌ر به‌م شێوه‌یه تۆماری كردووه و ههولیشی داوه له رووی میوزیكه‌وه گۆرانكارییه‌كی تێدا بكات ، به‌م نزیكانه‌ش كلیپی بۆ ده‌كات .
سابیر كوردستانی جگه له‌م گۆرانییه تازه‌یه چهندبهرههمێكی دیكه‌شی به ده‌سته‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سپۆنسه‌ر هه‌بێت ده‌توانێت تۆماریان بكات ، جگه له مانه‌ش ئه‌م هونه‌رمه‌نده له به‌رنامه‌یدا هه‌یه به‌رهه‌مه‌كانی پێشتری كه به كوالێتی باش تۆمارنه‌كراون ، ده‌یه‌وێت و له به‌رنامه‌یدا هه‌یه به كوالێتی باشتر تۆماریان بكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.