Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:33

تره‌مپ پۆتین تۆمه‌تبار ده‌کات

تره‌مپ: ده‌ستێوه‌ردانەكانی پۆتین قابیلى قبوڵكردن نییه‌
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دوێنى رۆژى چوارشه‌ممه‌ 18ى ته‌مموزى 2018، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (سى بى ئێس)ى ئه‌مریكى كه‌ راسته‌وخۆ په‌خشكرابوو، ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكى رووسیاى به‌تایبه‌تى تۆمه‌تبار كرد له‌ ده‌ستێوه‌ردانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2016ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (سى بى ئێس)ى ئه‌مریكى، له‌ كاتێكدا جێف گلۆر پێشكه‌شكار پڕسیارى له‌ تره‌مپ ده‌كات ئایا پۆتین به‌ تایبه‌تى خۆى به‌رپرسه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانى هه‌ڵبژارده‌كانى ساڵى 2016ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا كردووه‌، له‌ وڵامدا دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت " به‌ڵێ، ئه‌و خۆى به‌رپرسه‌ چونكه‌ ئه‌و بێگومان وه‌ك سه‌ركرده‌ى وڵاته‌كه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات، بۆیه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌نگدانى ئه‌مریكا" .

تره‌مپ له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى "هه‌روه‌ك من خۆم ڕه‌چاو ده‌كه‌م كه‌ به‌رپرس بم بۆ هه‌موو شتێك كه‌ ڕوو بده‌ن له‌ ئه‌م وڵاته‌ چونكه‌ خۆم سه‌رۆكى وڵاتم و ئاوهاش ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ هه‌موو شتێكى وڵاته‌كه‌ى"، به‌ڵێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرێت له‌و ڕووداوه‌. 

جێف گلۆرى پێشكه‌شكار له‌ پڕسیارێكى تردا له‌ تره‌مپى پڕسى چى له‌باره‌ى پوتین ده‌ڵیى؟
تره‌مپ له‌ وه‌ڵامدا وتى " زۆر به‌هێزه‌ له‌ ڕاستیدا ناتوانین ده‌ستێوه‌ردانیان بكه‌ین، ناتوانین هیچمان ده‌ست كه‌وى له‌ ئێستادا، ته‌ماشا بكه‌ هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌ جیهانێكى گه‌وره‌ ده‌ژین، وه‌ك ده‌زانیت با وای دابنێین سه‌رۆك ئۆباما لێدوانێكى به‌هێزى دا، كه‌س نه‌ى بیست، ئه‌وه‌ى بیستیان لێدوانێك بوو بۆ پۆتینى هاوڕێی زۆر نزیك، ئه‌و لێدوانه‌ قابیلى قبوڵكردن نییه‌، تا راده‌یه‌كى زۆر كاریگه‌رى نه‌بوو له‌ گفتۆگوكردنى دۆستانه‌، وه‌ك وتم ئه‌و لێدوانه‌ قبولى ناكرێت، به‌ڵام من ڕێده‌ده‌م تا ئه‌و بزانێ ئێمه‌ ناتوانین قبوڵى ئه‌وه‌ بكه‌ین و به‌وه‌ش رازى نابین، به‌م جۆره‌ ڕێگایه‌ ده‌بێت بڕوات".

هاوكات دۆناڵد تره‌مب سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌مان ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ كوشكى سپى ڕایگه‌یاند: رووسیا چیتر وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ناكاته‌ ئامانج له‌ وڵامدانه‌وه‌یه‌كى پڕسیارێك كه‌ ئاڕاسته‌ى تره‌مپ كرابوو ئایا رووسیا هێشتا وڵاتى ئه‌مریكا ده‌كاته‌ ئامانج؟ تره‌مپ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌ رێبه‌رایه‌تى سه‌ركردایه‌تى وڵاته‌كه‌ى مامه‌ڵه‌یه‌كى زۆر چاكیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا .

تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ هیچ سه‌رۆكێكى وڵاته‌كه‌ى وه‌ها به‌هێز نه‌بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر رووسیا وه‌ك سه‌ركردایه‌تى ئێستاى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ش پۆتین ده‌یزانى و دڵخوش نه‌بوو ده‌رباره‌ى به‌هێزیمان.

جێى ئاماژه‌یه‌ ڕۆژى دووشه‌مه‌ى ڕابردوو 16ى تمموزى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكى رووسیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لووتكه‌یان له‌ كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى هێلسنگى پایته‌ختى وڵاتى فینله‌ندا ئه‌نجام دا، هه‌ردوو سه‌ركرده‌ گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى هه‌ردوو لایان باسكرد و له‌گه‌ڵ چه‌ند كێشه‌ و گرفتى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.