زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له بواری جیا جیا توانیویانه ئه‌سپی خۆیان تاو بده‌ن هونه‌رمه‌ند سه‌عید ئه‌سعد علی ناسراو به ( سه‌عید فه‌تحی تۆپچی) یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه كه ده‌توانین ناوی لێبینین هونه‌رمه‌ندی گشتگیر چونكه ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له بواره‌كانی (موزیك،شانۆ ،فۆتۆگراف،ده‌رهێنان ،راگه‌یاندن،نووسین.. ) ساڵانێكه خزمه‌تێكی به‌رچاوی هونه‌رو شاره‌كه‌ی خۆی كردوه بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌كارو چالاكییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌ند به چه‌ند پرسیارێكی هونه‌ری به‌سه‌رمان كرده‌وه.
پ/ ئه‌گه‌ر بكرێت باس لهكورتهیهك له ژیانی هونه‌ری خۆت بكه‌یت؟
ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری من ، ساڵی 1985 ده‌ستی پێكرد كه ئه‌و كات له پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تی بووم له قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره، ئه‌ویش به‌شداری كردنم بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوپۆله‌كانم له خولێكی مۆسیقا به سه‌رپه‌رشتی مامۆستای هونه‌رمه‌ند ( زرار محمد مسته‌فا) .
یه‌كه‌م چالاكیش كه به‌شداریمان كرد فێستیڤالێكی هونه‌ری بوو له شاری هه‌ولێر له ساڵی 1987 كه تیپی منداڵانی رواندز و تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره له شاری رواندز به‌شداری ئه‌و فێستیڤاڵه‌یان كرد و وه‌ك تیپی منداڵان بووینه جێگای سه‌رسامی وخۆشحاڵی ئاماده‌بوان چونكه له ماوه‌ی ته‌نها دوو ساڵ توانیمان به دوو پارچه مۆسیقا بۆ یه‌كه‌م جار بێینه سه‌ر شانۆ و له به‌رامبه‌ر سه‌دان كه‌س به‌شداری فێستیڤالێكی هونه‌ری بكه‌ین.
ئیدی له‌و ساڵه‌وه تا ساڵی 1994 تیپه‌كه‌مان له كار و چالاكی به‌رده‌وام بوو ، به‌شداری چه‌ندین چالاكی هونه‌ریمان كرد له فێستیڤاڵ و بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان له شاره‌كانی ( رواندز ، سۆران ، هه‌ڵه‌بجه ، هه‌ولێر ، قه‌ڵادزه ، پێنجوین ، چۆمان ) .
بۆیه ده‌توانم بڵێم چونم بۆ نێو دنیای هونه‌ری مۆسیقا كۆمه‌لێك ده‌رگای دیكه‌ی بۆ كردمه‌وه تا تواناكانی خۆمی تێدا وه‌گه‌ر بخه‌م ، خۆشبه‌ختانه ئه‌و كار و چالاكیانهیش كه له بواری هونه‌ری و راگه‌یاندن له رابردو و ئێستا و داهاتوو ده‌یانكه‌م به دڵنیایه‌وه بڕوا بونه به حه‌ز و خولیایێكی له مێژینه و به‌رده‌وامیشم له‌گه‌ڵی .
پ/ كێن ئه‌وانه‌ی هاوكاری تۆیان كردوه ؟
جگه له مامۆستای هونه‌رمه‌ند زرار محمد مسته‌فا كه یه‌كه‌م مامۆستا و رێنیشانده‌ری من بوه كه‌سێكی تر شك نابه‌م وه‌ك ئه‌و زاته پاك و گه‌وره‌یه به مانای هاوكاری و رێنوێنی هاوكاری كردبم . به‌ڵام هه‌میشه پشتیوانی و هاندانی خه‌ڵك ، ده‌ستخۆشی و ستایشی ئه‌وان بۆ من هه‌موو شتێك بوه و به پشتیوانی ئه‌و خه‌لكه دڵسۆزه‌ش به‌رده‌وام ئه‌بم .
پ/ به‌رێزتان سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریتان به موزیك ده‌ست پێكرد دوایی كاری راگه‌یاندن پاشان كاری فۆتۆگرافی ئنجا كاری ده‌رهێنان و نوسین ده‌توانین بڵێین تۆ هونه‌رمه‌ندێكی گشتگیری؟
كاتێك له ته‌مه‌نی 11 ساڵی چوومه خولی مۆسیقا و ئاشنا بووم له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی مۆسیقا و تێكه‌ڵ بون له‌گه‌ڵ هاورێیانم له كاری نواندن و ئه‌رشیف كردنی چالاكیه هونه‌رییه‌كان ، هاوكات چالاكییه رۆشنبیرییه‌كان كه له كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر جوانه‌كانی به‌شی رواندز به‌رێوه ده‌چوون ، بۆ هه‌موو ئه‌م كار و چالاكیانه به وردی ده‌مڕوانی و بیرم بۆ زۆر شت ده‌چوو به‌ڵام ئه‌و كات منداڵ بوم و ده‌رفه‌ت و توانای كارم نه‌بوو ، به‌ڵام هه‌میشه حه‌ز و خوولیای كاره‌كانم له مێشك ده‌خولایه‌وه ، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رفه‌تم بۆ ره‌خسا و خۆم خزانده نێو بواری راگه‌یاندن و كاری هونه‌ری فۆتۆگرافی .
له ساڵی 1994 بۆ یه‌كه‌مجار چومه نێو كاری راگه‌یاندن ، ئیدی له‌و ساڵه‌وه تا ساڵی 2005 كه به‌رێوه‌به‌ری رادیۆی ئازادی – سۆران ( حزبی شیوعی كوردستان ) بووم له چه‌ندین وێستگه‌ی تری راگه‌یاندن ( رادیۆ – ته‌له‌فزیۆن – رۆژنامه - گۆڤار ) كارم كردوه و له‌م روه‌وه ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ندم بۆ خۆم تۆمار كردوه چ له بواری نوسین یاخود ئاماده‌كردنی راپۆرت له بواره جیاوازه‌كانی ژیانی خه‌ڵك .
له ساڵی ( 2004 ) یش بیرۆكه و ده‌ركردنی بڵاوكراوه‌ی ( رواندزی نوێ ) م گرته ئه‌ستۆ به هاوكاری كۆمه‌ڵێك هاورێی به‌رێز كه خۆشبه‌ختانه دوای چه‌ند ژماره‌یه‌ك بووه رۆژنامه به‌ڵام به داخه‌وه دوای ده‌رچونی ( 34 ) ژماره له ده‌رچوون وه‌ستا .
به خۆشحاڵیشه‌وه ساڵانه ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنی كاری راگه‌یاندن و پێشكه‌شكردنی زۆربه‌ی فێستیڤاڵ و بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشمانییهكان به هاوكاری هاورێیانی دیكه له ئه‌ستۆ ده‌گرم كه ئه‌وه‌ش بۆ من مایه‌ی شانازییه كه بتوانم خزمه‌تی شاره‌كه‌م و خه‌ڵكه دڵسۆزه‌كه‌ی بكه‌م .
هه‌ر له ساڵانی 2003 تا 2005 له شاری رواندز به هاوكاری كۆمه‌لێك هاورێی به‌رێز و هونه‌ر دۆست و به‌هره‌مه‌ند ( تیپی شانۆی ئازادی ) مان دامه‌زراند و توانیم له‌و بواره ( 3 ) شانۆ له نوسین و ده‌رهێنانی خۆم له سه‌ر شانۆی هۆڵی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ری شاری رواندز كرد .
له كۆی هه‌موو ئه‌و كار و چالاكیانه بۆ ئه‌رشیفكردن و هێشتنه‌وه‌ی كاره‌كان بۆ مێژوو تێبینی ئه‌وه‌م لا دروست ببوو كه كامیرا چه‌نده گرنگه بۆیه گرنگی زۆرم به بواری هونه‌ری فۆتۆ و ڤیدیۆ ئه‌دا ، دوای روخانی رژێمی به‌عسیش له 2003 بۆ یه‌كه‌مجار به هاوكاری كۆمه‌لێك هاورێ و خۆشه‌ویست وه‌ك ئیشێكی ئه‌زمونگه‌ری له‌و سه‌رده‌م بۆ یه‌كه‌مجار له شاری رواندز فلیمی ( خۆری ئازادی ) مان له كوچه و كۆڵانه‌كانی شاری رواندز وێنه گرت كه ئه‌مه‌ش به لای ئێمه‌ی گه‌نجه‌وه شتێكی تازه بوو به‌ڵام چونكه حه‌ز و خولیامان زۆر بوو توانیمان فلیمه‌كه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 45 ده‌قیقه ده‌بوو وێنه بگرین و بڵاوی بكه‌ینه‌وه به هاوكاری وێنه‌گر ( به‌ختیار ئاكۆیی ) ، فلیمه‌كه‌ش له نوسین و ده‌رهێنانی خۆم بوو
پ/ به‌ڵام ئێستا به‌رێزتان زیاتر گرنكی به‌كار فۆتۆگرافی ده‌ده‌ن؟
وه/ خولیا و حه‌ز و خۆشه‌ویستیشم بۆ سروشت له راده به‌ده‌ر بوو ، بۆیه رۆژانه ده‌چومه نێو سروشتی شار و گونده‌كانی ده‌ور و به‌ر و وێنه‌ی سروشتم ئه‌رشیف ده‌كرد تا په‌یدا بونی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ده‌رفه‌تێكی باش بوو تا جوانیه‌كان بخه‌مه ڕوو .
خۆشبه‌ختانه له رووی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سروشتی شار و ناوچه‌كانی دیكه ده‌توانم بلێم زیاتر له ( 10 ) هه‌زار وێنه‌م له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وێب سایتی تایبه‌ت به خۆم بڵاوكردۆته‌وه ئه‌مه جگه له گرته‌ی ڤیدیۆیی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و ئه‌رشیفكردنی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی شاری رواندز كه ئه‌مه‌یان به لای منه‌وه زۆر گرنگی پێده‌ده‌م .
بۆیه ده‌كرێ بلێم هه‌موو كاره هونه‌رییه‌كانم پێكه‌وه گرێداوه و له یهكتریم نزیك كردونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌گه‌ڵیان برۆم و لێیان دانهبرێم هه‌ر بۆیه .
زیاتر له سه‌ر كاری فۆتۆگرافی كارم كرد...
تا ئێستا به‌شداریم له 7 پیشانگای هاوبه‌ش كردۆته‌وه له ( رواندز ، سۆران ، رانیه ، هه‌ولێر ، دهۆك ) وه ( 4 ) پیشانگای تایبه‌تیشم كردۆته‌وه .
له به‌شێكی زۆری گۆڤار و رۆژنامه‌كان وێنه‌ی سروشتم بڵاوكردۆته‌وه .
ساڵانه ده‌یان وێنه ئه‌به‌خشمه ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له زانكۆ و په‌یمانگاكان .
تا ئێستا ( 19 ) بروانامه‌ی رێزلێنان و خه‌ڵاتم له لایه‌ن كۆمه‌ڵه و ناوه‌ند و ریكخراو و گروپ و كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه پێبه‌خشراوه .
پ/ كاری فۆتۆگرافی له كوردستان چۆن ده‌بینی؟
وه/ ئه‌كرێ بڵێم به‌هره‌مه‌ند و كه‌سانی به توانا هه‌ن له بواری فۆتۆگرافی به‌ڵام نه‌بونی ناوه‌ند و كۆمه‌ڵه و گروپی چالاك بۆ گرنگیدان به خاوه‌ن به‌هره‌كانی ئه‌و بواره وایكردوه كه‌سانێكی زۆر كه توانای باشیان هه‌یه واز بێنن !
به كورتی په‌رته‌وازه‌ییه‌كی زۆر له بواری فۆتۆگرافه‌ریدا هه‌یه و نه‌توانراوه فۆتۆگرافه‌ران له ژێر یه‌ك چه‌تر كۆبكرێنه‌وه .
ئومێد ده‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ندێكی باڵا هه‌بێ له بواری فۆتۆگرافه‌ری ، بۆ ئه‌وه‌ی فۆتۆگرافه‌ران و به‌هره‌مه‌ندانی ئه‌و بواره لێك كۆببنه‌وه ، چونكه ناكرێ هه‌ر كه‌س بۆ خۆی ببێته شاره‌زاییه‌كی ئه‌و بواره و ببێته رێنیشانده‌ری كۆمه‌لێك كه‌س بۆ كاتێكی دیاریكراو!
هه‌روه‌ها ده‌كرێت به هه‌موومان ئه‌م بواره گرنگی پێبده‌ین و به هه‌موومان جوانیه‌كانی نیشتیمان ئاشنای بینه‌رانی ده‌ره‌وه بكه‌ین نه‌ك چه‌ند كه‌سانێكی دیاریكراو ببنه خاوه‌نی هه‌موو شتێك!
پ/ پرۆژه‌ی هونه‌ریت نوێت هه‌یه ؟
له ئێستادا وه‌ك ئه‌ندامێك له به‌شی چالاكی هونه‌ری قوتابخانه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رواندز خه‌ریكی به‌رێوه‌بردنی خولێكی هونه‌ری ( مۆسیقا و خۆشنوسی ) ن كه بۆ قوتابی و خوێندكارانی شاری رواندز كراوه‌ته‌وه .
هاوكات به نیازم له ئاینده‌یه‌كی نزیك ( 5 ) مین پیشانگای تایبه‌ت بكه‌مه‌وه له كردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر بۆ هاورێ و خۆشه‌ویستان ده‌خه‌مه‌روو .
هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و كهسانهشم له به‌رده‌سته كه توانیویانه جێ په‌نجه‌یان له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شار و ده‌ور و به‌ری له بواره جیاجیاكان هه‌بێ به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی بونی هه‌یه نه‌متوانیوه پرۆژه‌كه بخه‌مه بواری جێبه‌جێكردن ، هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بریوه بۆ جیبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌م ! بۆیه چاوه‌رێی ئه‌وه ده‌كه‌م قه‌یرانی دارایی به كۆتا بێ ئه‌و كات به دڵنیاییه‌وه پرۆژه‌كه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نم چونكه پرۆژه‌كه ئاماده‌یه ته‌نها جیبه‌جێكردنی ماوه.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
سه‌عید ئه‌سعد: هونه‌رمه‌ند"زرار محمد مسته‌فا"یه‌که‌م مامۆستا و رێنیشانده‌ری من بووه
ئومێد ده‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ندێكی باڵا هه‌بێ له بواری فۆتۆگرافه‌ری
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.