كچێك وێنه‌ی عه‌زییه‌كی گرت و بۆ كچێكی هاوڕێی نارد، پرسیاری لێبكات گه‌ر بۆی بگونجێت، به‌ڵام وێنه‌كان به‌هه‌ڵه بۆ پیاوێك چوون.
تۆنی، كه باوكی شه‌ش منداڵه و وێنه‌كانی پێگه‌یشت، بۆی نووسی: من ئه‌زانم وێنه‌كان به‌هه‌ڵه هاتوون، هاوسه‌رم له‌ماڵ نییه تا وێنه‌كانی پیشان بده‌م و بۆچوونی بزانم، به‌ڵام من و پێنج له‌منداڵه‌كانم پیرۆزباییت لێده‌كه‌ین، دوودڵ مه‌به لێی و به‌و عه‌زییه‌وه بچۆ بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ت.
به‌ڵام پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كه‌یدا وێنه‌یه‌كی منداڵه‌كانیشی بۆ كچه‌كه نارد ، كچه‌كه نامه‌كانی له توویته‌ر بڵاوكرده‌وه، دواتر زانرا كه هاوسه‌ری پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ منداڵێكی كه شیرپه‌نجه‌ی خوێنی هه‌یه، له نه‌خۆشخانه‌ن وپێویستیشیان به 10 هه‌زار دۆلار هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی
بۆ ئه‌م نه‌خۆشانه هه‌ڵمه‌تێكی پاره كۆكردنه‌وه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌نجامدا و له‌جیاتی 10 هه‌زار، 56 هه‌زار دۆلاری بۆ كۆ كرایه‌وه.
سه‌رچاوه/ راچڵه‌كین
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.