Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:54

فه‌رهاد پیرباڵی بێ پشت و په‌نا

یه‌كه‌مین جار نیه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ پیر نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان ده‌چێت
کوردستان TV
100%

ن/ ئاسۆ حاجی

زۆر هه‌وڵدرا فه‌رهاد بكرێته‌ كه‌رسته‌ی بابه‌تێكی سیاسی ناشیرین و له‌ دژی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێندرێ،ئه‌و سوپایه‌ی وه‌ك مێش هه‌نگ بۆ ناوه‌ندی ئیڕهابی فكری كار ده‌كه‌ن سۆشیال میدیایان كرده‌ مه‌یدانی نیشاندانی فه‌رهاد وه‌ك قوربانی و كه‌سێكی بێ پشت و په‌نا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یانه‌وێ تۆڵه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌ك له‌ فه‌رهاد بكه‌نه‌وه‌ كه‌ بێڕێزی تێدا بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خۆیان یان ماڵباته‌كه‌یان،هه‌روه‌ها هه‌وڵدرا پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسانی دیكه‌ش بخزێنه‌ ناو ئه‌و یاریه‌ دوور له‌ مۆڕاله‌.

ئه‌وانه‌ی له‌ پشت سووتاندنی كتێبه‌كانی فه‌رهاد بوون له‌ سلێمانی و گه‌رمیان،هه‌مان عه‌قلیه‌ت بوو فه‌رهادی به‌و ده‌رده‌ برد كه‌ به‌ ڕوحێكی شه‌كه‌ته‌وه‌ له‌ بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان بكرێته‌ ماده‌ی پێكه‌نین و له‌ سۆشیال میدیا وه‌ك بابه‌تێكی كۆمیدی و كه‌سێكی ده‌م پیس و بێ ده‌ستنوێژ بناسیندرێ،بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ چاوی له‌ سه‌ر بوو و خه‌ڵك ئومێدی پێ بوو به‌ هانای فه‌رهاده‌وه‌ بچێ بڕیاری دا و سه‌ره‌تا به‌ دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رها له‌و فه‌وزایه‌ی كه‌ خه‌ریك بوو له‌ناویدا بزربێ،هه‌روه‌ها پچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌كانی فه‌رهاد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ كه‌لك وه‌رگرتن له‌ دڵپاكی و جوانی فه‌رهاد به‌و ڕۆژه‌یان گه‌یاند.

فه‌رهاد پیرباڵ له‌ هه‌نگاوه‌ یه‌كه‌مه‌كانی دا كه‌سێك هاوكار و پاڵپشتی بوو،به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ده‌ستباری له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ده‌گرت بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كانی،له‌ پڕۆژه‌ی ماڵی شه‌ڕه‌فخانه‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی چاوكرانه‌وه‌ی ده‌یان گه‌نجی كچ و كوڕی كوردستان تا چاپكردنی كتێبه‌كانی نێچیرڤان بارزانی هاوكار و پاڵپشت بووه‌. ئێستاش كه‌ فه‌رهاد دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و جێگیربوون ده‌چێ و بۆ چاره‌سه‌ری كۆتایی پێویستی به‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه‌ نێچیرڤان بارزانی به‌و پێویستیه‌ی فه‌رهاد ڕاده‌گا وه‌ك ئه‌ركێكی وه‌ك ئه‌ركێكی برایانه‌ و په‌رۆشی بۆ فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری كوردی.

یه‌كه‌مین جار نیه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ پیر نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان ده‌چێت و خۆیان لێ ده‌كاته‌ خودان،به‌ڵام ئه‌وه‌ی فه‌رهاد له‌وانه‌ی دیكه‌ جیاده‌كاته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی بێ به‌زه‌یانه‌ی چه‌ند حیزب و گروپێك بوون كه‌ هه‌وڵیانده‌دا فه‌رهاد بكه‌نه‌ قوربانی تۆڵركردنه‌وه‌ی خۆیان له‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،له‌ جیاتی به‌هاناوه‌ چوونی فه‌رهاد له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی فشار له‌ سه‌ر حكومه‌ت و به‌رپرسان دروست بكه‌ن چاره‌سه‌ری فه‌رهاد بكرێ هه‌وڵیاندا فه‌رهاد بكه‌نه‌ ته‌نها دروشمێكی وشك و حكومه‌تی پێ بشكێنن، بیكه‌نه‌ ته‌نها پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆ كه‌ ئه‌و ده‌ست ئه‌و ده‌ستی پێبكرێ و له‌ كۆتایشدا له‌ بن دیوارێك یان ناو باخچه‌یه‌ك ته‌نها وه‌ك لاشه‌یه‌كی سارد بدۆزرێته‌وه‌ و بیكه‌نه‌وه‌ ماده‌یه‌كی ئیعلامی و به‌شێك له‌ تۆڵه‌ی سیاسی.

ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌یكا كارێكی باشه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ بڵێین ده‌ستخۆش و كارێكی دیكه‌ی باشت كرد،به‌ ڕزگاركردنی گیان و جه‌سته‌ و قه‌ڵه‌می فه‌رهاد تا جارێكی دیكه‌ له‌ مه‌یدانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیدا بزاڤ بكات،كه‌ دڵنیام هه‌موو ئه‌و چیڕۆكانه‌ی له‌ پشت هه‌وڵی به‌ تاڵانبردنی فكری فه‌رهاد و كردنه‌ قوربانی ئه‌ودا هه‌بوون هه‌وێنی نووسینه‌كانی ده‌بێ كه‌ باشتر به‌رچاوی ئێمه‌ و نه‌وه‌كانمان ڕۆنتر ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر به‌رده‌می خۆمان ببینین.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.