Erbil 7°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:41

له‌ خۆپیشاندانه‌کانی عێراق 4 که‌س کوژراون و 128ی دیکه‌ش برینداربوون

له‌ به‌رامبه‌ر نه‌بوونی ئاو، كاره‌با و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار
کوردستان TV
100%

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ به‌رامبه‌ر نه‌بوونی ئاو، كاره‌با و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق به‌رده‌وامه‌ و تاكو ئێستاش له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كاندا، چوار خۆپیشانده‌ر كوژراون و 128خۆپیشانده‌ر و كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ملازم محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف،  ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق، رایگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌ به‌سره‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و ھێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا روویداو دوو خۆپیشانده‌ر كوژراون و هه‌روه‌ها 19خۆپیشانده‌ر و 16 كارمه‌ندی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون.

ھاوكات له‌ پارێزگای موسه‌ننا دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ھه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دیوانی پارێزگا، دوو خۆپیشانده‌ر كوژران و 50 كارمه‌ندی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون.

له‌ پارێزگای میسان-یش له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان له‌و شاره‌ 24 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.

له‌ پارێزگای زیقار-یش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان روویداوه‌ و به‌ ھۆیه‌وه‌ 12 خۆپیشانده‌ر له‌گه‌ڵ 7 كارمه‌ندی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون.

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.