Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:28

به‌غدا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی شاری به‌سره‌ ده‌کات

بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌ ناكاو
کوردستان TV
100%

بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌ ناكاو و كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان، حكومه‌تی عێراق هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی پارێزگای به‌سره‌ ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێك له‌ هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا به‌ پێگه‌ی رووسیای ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: هێزێكی تایبه‌تی له‌ هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا ده‌گه‌نه‌ پارێزگای به‌سره‌و كاری ئه‌و هێزه‌ش به‌شداریكردنه‌ له‌هه‌ر رووداوێكی له‌ ناكاو.

هاوكات چالاكوانێكی پارێزگای به‌سره‌ ده‌ڵێت: ره‌وانه‌كردنی هێز بۆ پارێزگای به‌سره‌ ده‌بێت بۆ پشتیوانی خۆپیشانده‌ران بێت، نه‌ك له‌ دژیان بێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.