Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:27

کچی سەدام پشتگیری خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق ده‌کات

لە رۆژی 7 ی تەموزەوە خۆپیشاندان ده‌ستی پێكردووه‌
کوردستان TV
100%


چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق هاووڵاتیان ده‌ستییان به‌ خۆپیشاندان كردووه‌و داوای چاكسازی و دامه‌زراندن و خزمه‌تگوزاری زیاتر له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، کچی سەدام حسێن پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق راگەیاند.

رەغدەی کچی سەدام حسێن کە تاکە کەسە لە بنەماڵەی سەدام کە میدیا عێراقی و عەرەبییەکان گرنگی پێدەدەن، لە نوێترین لێدوانیدا پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق راگەیاند.

لەتویتیكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رەغد سەدام دەڵێت: دانیشتوانی بەسرەی سەربەرز بە بەرزی و شكۆی  دارخورماكانیان، هەروەكو چۆن رووبەرووی داگیركاری مەجوسی ئیرانی و داگیركاری ئەمەریكابوونەوە ،  ئەمرۆ شۆرش لەدژی پارتە بەكرێگیراوەكان ئەنجامدەدەن بۆ ئازادكردنی خۆیان .

لەساڵی 2014شدا لەكاتێكدا  داعش پارێزگای موسڵ و بەشێك لەشاری كەركوك و ئەنباری داگیركرد رەغد پشتیوانی خۆی بۆیان دەربڕی .

شایه‌نی باسه‌ لە رۆژی 7 ی تەموزەوە خۆپیشاندان لە پێناو چاککردنی خزمەتگوزاریەکان لەشاری بەسرە  دەستیپێکردو لە رۆژانی رابردوودا زۆربەی شاری عێراقی گرتۆتەوە، شەوی رابردوو ئەو خۆپیشاندانە گەیشتە شاری بابل و بەغدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.