دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له سه‌ردانی رۆژی هه‌ینیدا بۆ به‌ریتانیا دیداری له‌گه‌ڵ شاژنی ئه‌م وڵاته كرد و هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌ش بۆ پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له سیاسه‌ته‌كانی ترامپ رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن و رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م سه‌ردانه كه یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمیی ترامپ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بوو بۆ به‌ریتانیا، سه‌ره‌تا بڕیاربوو له ئاستی لوتكه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردووك وڵات بێت، به‌ڵام دواتر به هه‌ندێك گۆڕانكاریی دیداره‌كه گۆڕا بۆ دیداری نیمچه فه‌رمیی.
له خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی هاوڵاتیانی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن باڵۆنێكی ره‌نگ پڕته‌قاڵیی له‌ژێر ناوی " ترامپی ساوا " هه‌ڵدرا بۆ ئاسمان كه وێنه‌ی ترامپی به ساوایی له‌سه‌ر بوو له‌كاتێدا كه دایبی پێههڵگیرابوو و به توڕه‌ییه‌وه دهیقیژیاند.
هه‌ڵبه‌ت سادق خان شاره‌وانی له‌نده‌ن مۆڵه‌تی هه‌ڵدانی باڵۆنه‌كه‌ی بۆ خۆپیشانده‌رانی له‌نده‌ن ده‌ركردبوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به توڕه‌یی لایه‌نه راستڕه‌وه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌وه‌یان به سووكایه‌تیی هه‌ژمار كردبوو.
ئه‌و باڵۆنه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا هه‌ڵدرابوو له‌كاتێكدا كه خودی ترامپ به ده‌یان كیلۆمه‌تر دوورتر له په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاژن و رێبه‌رانی وڵاته‌كه كۆببووه‌وه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.