جێگری داواكاری گشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌فه‌رمیی 12 به‌رپرسی رووسیا به تاوانبار ده‌ناسێت كه ده‌ستیان هه‌بووه له هاككردنی كۆمپیوته‌ره‌كانی حزبی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی 2016ـدا.
رۆد رۆزنستاین له كۆنفڕانسێكی هه‌واڵیدا له واشنتن وتی كه ئه‌و 12 به‌رپرسه‌ی رووسیا به‌وه تاوانبارن كه پێناسه‌ی به‌كارهێنه‌ران و هاوڵاتییانی ئه‌مریكایان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت هاككردووه و هه‌روه‌ها له رێگه‌ی دراوی ئینته‌رنێتیی دراویان سپیی كردووه‌ته‌وه.
ناوبراو له لێدوانه‌كه‌یدا وتیشی: ئه‌و ئه‌فسه‌ره رووسییانه له رێگه‌ی پڕۆگرامێكی كۆمپیوته‌ره‌وه سیخوڕییان له‌سه‌ر ئیمێڵهكانی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی حزبی دیموكراتی ئه‌مریكا كردووه.
رۆد رۆزنستاین جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له‌و داوایه‌دا كه بۆ سزادانی ئه‌وان پێشكه‌ش كراوه تۆمه‌تی ئه‌و نه‌خراوه‌ته پاڵیان كه ئه‌مكاره‌ی ئه‌وان كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر ره‌وتی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان و ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌كاتێكدایه كه لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی 2016ـش رایگه‌یاندبوو كه 16 كه‌سایه‌تیی و دامه‌زراوه‌ی رووسیا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا هه‌بووه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.