تیریزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كۆنگرە رۆژنامەوانیە هاوبەشەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لەگەڵ واشنتۆن رێككەوتن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات دوای ئەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا چوویە دەرەوە.
ئاشكراشیكرد، بەریتانیا و ئەمەریكا لەسەر نیشاندانی هێز و یەكگرتویی بۆ روبەڕوبونەوەی روسیا رێككەوتن، هەورەها روبەڕوبونەوەی چالاكییەكانی ئێران لە ناوچەكە.
ڕاشیگەیاند، پەیوەندیە ئەمنیەكانی هەردولا لە قۆناغی داهاتودا ڕوو لە گەشەكردنی زیاتر دەكەن و پێویستە پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان بەریتانیا و ئەمەریكا گەشەی پێبدرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ڕایگەیاند، پێویستە ئێران نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و بۆ ئەو مەبەستەش هانی بەریتانیا دەدەین فشارەكانیان بۆسەر ئێران بەردەوام بێت.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاشكراشیكرد، ئەو نەخشەڕێگایەی كە بریتانیا دەیگرێتە بەر پاش دەرچوونی لە یەكێتی ئەوروپا هەر چییەك بێت ئەو پەسندی دەكات، ئاماژەشی پێدا كە ئەوە دەبێتە هەلێك بۆ بەریتانیا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.