به‌پێى هه‌واڵێكى سپۆتنیك، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له كۆبوونهوهییهك له‌گه‌ڵ بهڕێوبەرانى باڵاى ناتۆ له لێدوانیكدا هێرشى كرده سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانى خۆى له یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیاى به دیلى ڕوسیا ناو برد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى ته‌مموزى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ى وڵاتانى ناتۆ له برۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكا، كه بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى 29 وڵاتى ناتۆ كۆببێته‌وه، تره‌مپ سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنى وزه‌ى غازى نێوان ئه‌ڵمانیا و ڕووسیا ڕه‌خنه‌ى له به‌رلین گرت و وتى: ڕوسیا ئه‌ڵمانیاى كۆنترۆل ده‌كات به‌ناو سه‌رچاوه‌ى وزه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانه‌كه‌یدا وتى: ده‌بێت باس له ملیاران دۆلار بكه‌ین كه ده‌درێت به‌و وڵاته‌ى كه ئێمه پارێزگاریتان ده‌كه‌ین دژى ئه‌و وڵاته‌ى ئێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
له قسه‌كانیدا تره‌مپ هێرشى توند ده‌كات سه‌ر هاوپه‌یمانانى له یه‌كێتى ئه‌وروپا و به تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها وتى: بۆ ده‌بێت وڵاتانى ناتۆ به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا به ڕێژه‌ى زۆر گه‌وره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووسیا بكات و به ملیاران دۆلار بدات به ڕووسیا و ئێمه‌ش ده‌بێت له دژى ڕووسیا به‌رگرى له ئه‌ڵمانیا بكه‌ین، وابزانم ئه‌مه گونجاو نییه، تره‌مپ له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا وتى: به‌رلین ته‌نها ڕووسیا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجیلا مێركل سه‌رۆك وهزیراننى ئه‌ڵمانیا وڵامه دۆناڵد تره‌مپى دایه‌وه وتى: ئه‌ڵمانیا هه‌مێشه سه‌ربه‌خۆ بووه له بژارده‌ى سیاسه‌تى.
هه‌وه‌ها وتى: من زۆر دڵخوشم كه ئه‌مڕۆ ئێمه یه‌كگرتووین له ئازادى، به‌هۆى ئه‌وه ئێمه ده‌توانین سیاسه‌تى سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت و بڕیارى سه‌ربه‌خۆ بده‌ین ئه‌وه زۆر باشه به‌تایبه‌تى بۆ هاوڵاتیمان له ئه‌ڵمانیاى ڕۆژهه‌ڵات".
جێى ئاماژه‌یه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌ڵمانیا ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپاى نیگه‌ران كردووه، چونكه ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌ڵمانیا زیاتر مه‌یلى به‌لاى ڕۆسیا بچێت ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕوسیا له باشیدا نییه.
ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.