به‌پێى بهیانهمهییهكى حكومه‌تى ژاپۆن له هه‌فته‌ى رابردوودا رایگەیاند: به‌هۆى لافاو به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاو و هه‌ره‌سى زه‌وییه‌وه له وڵاتى ژاپۆن تا ئێستا 176 كه‌س گیانیان له ده‌س داوه.
هاوكات به‌رپرسانى حكومه‌تى ژاپۆن هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه مه‌ترسى زیاتر دروستبێت به‌هۆى بروسكه و لافاو و هه‌ره‌سى زه‌وییه‌وه .
یۆشیهید سوگا سكرتێرى باڵاى كابینه‌ى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى ته‌مموزى 2018، شینزۆ ئه‌بى سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن سه‌ردانى شارى كوراشیكى ده‌كات .
ئه‌و شاره‌ى چۆڵكراوه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕووبار و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوى لافاو له شوێنى نیشته‌جیى هاوڵاتیان كه زیاتر له 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌س دا له‌و شاره.
شینزۆ ئه‌بى سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن دوێنى سه‌ردانى ئوكایاماى كرد كه یه‌كێك بووه له‌و شوێنانه‌ى كاره‌ساته‌كه زۆرترین كارێگه‌رى كردووته سه‌ر، به‌هۆى ئه‌و كاره‌ساته‌ى رووى كردووته وڵاتى ژاپۆن سه‌دان هه‌زار كه‌س ناچار بوون مالوحاڵى خۆیان له كاریگه‌رى لافاوه‌كه بپارێزن .
هه‌روه‌ها به‌پێى ڵێدوانێكى یۆشیهید سوگا سكرتێرى باڵاى كابینه‌ى حكومه‌ت ڕایگه‌یاندووه: 75 هه‌زار كه‌س له تیمه‌كانى فریاكه‌وتن له‌و شوێنانه بڵاوه‌یان پێكراوه و 80 كوپتهریش به‌دواگه‌ڕان و هه‌وڵى ڕزگاركردنى هاوڵاتیانى سڤیلن و به دواى بزربووهكاندا ده‌گه‌رین كه ماوه‌ى 5 ڕۆژه ده‌یان كه‌س بێ سه‌روشوینن.
جێى ئاماژه‌یه له ڕۆژى هه‌ینى ڕابردووه‌وه بارانێكى به‌خۆر رووى كردۆته ناوچه‌یه‌كى وڵاتى ژاپۆن و به‌و هۆیه‌وه لافاو چه‌ند شارێكى گرتووه‌ته‌وه و زیانێكى زۆر به هاوڵاتیان و حكومه‌تى ژاچۆن كهیشتووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.