Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:42

ئەمەریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات

لەیس عەزاری: حەشدی شەعبی بە یاسا پێكهاتووەو نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل دەكات
ئەمەریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەكات
کوردستان TV
100%

 عەسائیبی ئەهلی حەق كە قەیس خەزعەلی سەركردایەتی دەكات، ئەمەریكا فشاری خستۆەتە سەر حكومەتی عێراق، بۆ ئەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوەو ئەبو مەهدی موهەندیس لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە.

لەیس عەزاری، سەركردەیەكی عەسائیبە گوتی : ئەمەریكا فشاری خستۆتە سەر حكومەتی عێراق تا مەهدی موهەندیس كەنارگیر بكات و لە پۆستەكەی نەمینێ و دەستەی حەشدی شەعبیش هەڵبوەشێنێتەوە. بەڵام بە گوتەی ئەو ، حەشدی شەعبی بە  یاسا  پێكهاتووەو نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل دەكات

عەزاری راشیگەیاند كەئەو فشارانە دەستوەردانێكی نابەجێی ئەمەریكایە لە كاروباری عیراق، بەڵگەی ئەوەیە واشنتن كاریگەری سەلبی لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق هەیە و ئێمەش ئەو فشارانە رەتدەكەینەوە،‌ چونكە حەشدی شەعبی بە  دەزگایەكی ئەمنی  دادەنریت و سەر بە دەوڵەتی عێراقە و هەر هەوڵیكی نەهێشتنی بە لەكەداركردنی شكۆی دەوڵەتی عێراق دادەنرێت .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.