Erbil 17°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 18:24

کۆپته‌رێک ده‌که‌وێته‌ ماڵێکه‌وه‌ و فڕۆکه‌وانه‌که‌ش بزره‌

به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌ خانووه‌كه‌ سووتاوه‌
كۆپته‌رێك ده‌كه‌وێته‌ ماڵێكه‌وه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش بزره‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ئه‌ى بى سى نیوز دوێنى یه‌كشه‌ممه‌ 8ى ته‌مموزى 2018، له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كى نیشته‌جی بوون شارى ویلیامزبۆرگ له‌ ویلایه‌تى فرجینیا كۆپته‌رێك ده‌كه‌وێته‌ ماڵێكه‌وه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش بزره‌ .

بنكه‌ى پۆلیسى ولایه‌تى فرجینیا له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: كۆپته‌ره‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر خانوویه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كى نیشته‌جێبوون له‌ بریستول كومنز .

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ پێش كاتژمێر 5ى عه‌سر و به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌ خانووه‌كه‌ سووتاوه‌، هه‌روه‌ها پۆلیسى بنكه‌كه‌ تاكیدى كرده‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه‌ كه‌سێك مردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى فڕینى فیدرالى له‌ تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه‌: هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ له‌ جۆرى (ئار 44) بووه‌ و به‌هۆى كه‌وتنى به‌سه‌ر خانوویه‌ك كه‌سێك كوژراوه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش بزره‌ و دیار نییه‌.

له‌ ئێستادا پۆلیس به‌دواى فڕۆكه‌وانه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێت و لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌نجام داوه‌ له‌سه‌ر هۆكارى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌، هاوكات پۆلیس ده‌ستبه‌جێ هۆشدارى دابوو به‌ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ دوور ببنه‌وه‌ له‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ ویلیامزبۆرگ شوێنێكى گه‌شتیارى به‌ناوبانگه‌ و شارۆچكه‌یه‌كى سه‌یرانگای  مێژووییه‌ و مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ى 18ـه‌هه‌م .


ئاماده‌كردن  وه‌رگێڕانى / سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.