فەرماندەی دەریایی ئەمریكا لە ئەوروپا رایگەیاند كە كەشتی مۆنت ویتنی سەربازی سەر بە كەشتیگەلی شەشەمی ئەمریكا گەیشتە دەریای رەش و دەست بە مانۆری سەربازی هاوبەشی سی بریز لە گەڵ ئۆكرانیا ئەنجام دەدات .
پێشتریش چەند چەكێكی دەریایی هەڵگری مووشەك هاتنە ناو دەریای رەش بۆ ئەوەی بەشداری ئەو مانۆرە سەربازییە دەریاییە بكات . ئۆكرانیا لە كۆتایی مانگی كانوونی دووەمی رابردوو یاسایەكی دەركرد بەوەی رێگە دەدات هێزی بیانی بە هێزەكانی ئەمریكاشەوە بێنە ناو خاكەكەی بۆ بەشداری كردن لە مانۆری سەربازی نێودەوڵەتی سی بریز و رابیدتریدنت .
لە ساڵی 1997 ـەوە ساڵانە لە ناوچەی دەریای رەش باشووری ئۆكرانیا ئەو مانۆرە سەربازییە بەرێوە دەچێت .
ئەمریكا لە لایەن خۆیەوە ئاماژەی داوە كە بوونی سەربازی ئەمریكا لە دەریای رەش هەوڵێكە بۆ رووبەرووبوونەوەی هێزەكانی روسیا لە ناوچەكە .
روسیاش لە لایەن خۆیەوە هیچ رەخنەیەكی نیە لە بوونی كەشتیەكانی ناتۆ لە دەریای رەش و دەڵێت بوونی هێزەكانی ئەمریكا هیچ مەترسیەكی بۆ سەر هێزەكانی نیە ، بەڵام چاودێری جولەی ئەو هێزانە دەكات لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو وەڵامی پێویستی دەدەنەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.