له دوو رۆژی رابردوودا پله‌كانی گه‌رما له‌به‌سرا به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری خۆیه‌وه بینیوه، هاوكات بڕانی ته‌زووی كاره‌باش، هاووڵاتیانی تووشی كێشه‌و گرفت كردووه.
هه‌روه‌ها دارستانه‌كان و باخچه‌كانی ئاژه‌ڵانیش له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بێ به‌ش نه‌بوون، كار گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی شێره‌كه‌ی باخچه‌ی زوبێر له پارێزگای به‌سرا، خۆی بخاته نێو به‌رمیلێكی ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌ی.
شایانی باسه پله‌كانی گه‌رما له پارێزگاكانی باشووری عێراق گه‌یشته 50 پله‌ی گه‌رمی ،هاوكات له شاری عه‌ماره پله‌كانی گه‌رما گه‌یشته 51 پله و به گه‌رمترین شوێنی جیهان له‌قه‌ڵه‌م درا.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.