پاموككاله كه به "به‌هه‌شتی سپی" ناوده‌برێت و له لیستی شوێنه‌واره‌كانی یونیسكۆدایه، له‌ڕووی وێنه‌گرتنی ئاهه‌نگه‌كانی گواستنه‌وه و مارهكردنهوه رۆڵی ستۆدیۆیه‌كی سرووشتیی بۆ فۆتۆگرافه‌ران ده‌بینێت.
پاموككاله كه به "به‌هه‌شتی سپی" ناوده‌برێت و له لیستی شوێنه‌واره‌كانی یونیسكۆدایه، له‌ڕووی وێنه‌گرتنی ئاهه‌نگه‌كانی گواستنه‌وه و مارهكردنهوه رۆڵی ستۆدیۆیه‌كی سرووشتیی بۆ فۆتۆگرافه‌ران ده‌بینێت.
به هۆی سرووشته دڵرفێنهكهی، ئاوه گه‌رمه شیفابهخشهكهی و مێژووه‌كه‌یه‌وه، پاموككاله له سه‌رجه‌م جیهانه‌وه گه‌شتیار راده‌كێشێت و له‌پاڵ گه‌شتیاره بیانییه‌كاندا بژارده‌ی ئه‌و كهسانهشه كه به‌نیازن بچنه ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
پاموككاله له‌ڕووی بژارده‌ی بووك و زاواكانهوه بۆ وێنه‌گرتن له سرووشتدا له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت و لاوه دهزگیراندارهكان زۆرترین بایه‌خی پێده‌ده‌ن.
فۆتۆگرافه‌ران به‌و وێنانه‌ی بووك و زاوا لاوه‌كان كه له كاتی نیشتنی خۆردا ده‌یانگرن، یاده‌وه‌رییه‌كی بێهاوتا بۆ هاوسه‌ره‌كان ده‌خوڵقێنن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ژووری فۆتۆگرافه‌رانی ده‌نیزلی، ئیبراهیم كاراباجاك له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له هه‌ر ١٠ كهپڵێك له لاوان كه هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن، نۆیان سرووشتی پاموككاله بۆ وێنه‌گرتن هه‌ڵده‌بژێرن..
سه‌رچاوه/ئه‌نادۆڵۆ
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.