Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:20

سیناتۆرێکى ئه‌مریکى هۆشدارى ده‌داته‌ میلیشیاکانی عێراق

لیندسێ گراهام سیناتۆرى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا
سیناتۆرێكى ئه‌مریكى هۆشدارى ده‌داته‌ میلیشیاكانی عێراق
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى ئه‌لبوابه‌، لیندسێ گراهام سیناتۆرى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكى له‌ به‌غداد ڕایگه‌یاند: گرووپى تیرۆریستى داعش ته‌نها به‌ عێراقێكى خاوه‌ن ئابووریه‌ك و سیسته‌مێكى په‌روه‌رده‌ی به‌هێز ده‌به‌زێندرێت. 

سیناتۆرى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، لیندسێ گراهام هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ به‌زاندنى گرووپى تیرۆریستی داعش به‌بێ ئاماده‌بوونى سه‌ربازى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا دژواره‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ گراهام له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتى: له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوو گرفتى سه‌ره‌كى رووبه‌رووى حكومه‌تى عێراق ببیته‌وه‌، كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ چه‌كداره‌ زۆرانه‌ى نێو عێراق تا بتوانرێت هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ بخرێنه‌ نێو هێزى چه‌كدارى عێراقى.  

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.