به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان دوو بنه‌ماڵه ، منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ به فیشه‌ك گیانی له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه: پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ 4 ی ته‌مموزی 2018 ، له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان دوو بنه‌ماڵه ، منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ به فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.
پۆلیس ده‌شڵێت:دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمی به‌ڵگه و تاوانی چه‌مچه‌ماڵ كه‌شف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوه‌كه كرا و ته‌رمی منداڵه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی كرا .
له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵیشه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.