سه‌رله‌به‌یانیى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 4/7/2018، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، کۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تا له به‌رده‌وامیى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت بۆ چاكسازى له بواره‌كانى نه‌وت و گازدا و لە چوارچێوەی وردبینیکردنی داهات و خەرجییەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیی شه‌ش مانگی دووەمی ساڵی 2017 و سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2018ى پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کرد. دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن هه‌ردوو ڕاپۆرته‌كه تاوتوێ كرد، بڕیار درا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ورده‌كارییه‌كانى هەردوو ڕاپۆرتەکە بڵاو بکرێنەوە.
له ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبوونه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى داهات و خه‌رجییه‌كانى وه‌زاره‌ت له چوارچێوه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بۆ زیادكرنى داهات و پشتبه‌خۆبه‌ستن له دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى دارایى بۆ زانكۆكان و دامه‌زراوه‌كانى دیكه‌ى وه‌زاره‌ت، خسته ڕوو. له ڕاپۆۆرتهكهدا سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانى وه‌زرات له ساڵى 2014 تا 2018 ڕوونكراوه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌ت كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوه و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ڕاسپارد كه بۆ هه‌ماهه‌نگى و ڕێكخستنى ئه‌و داهات و خه‌رجیانه به‌پێى ڕێنماییه داراییه‌كان، هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن.
لە کۆتاییی کۆبونەوەکەدا بەڕێز د. ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، پوختەیەکی سەبارەت بەو داوایەی کە وەزارەتی نەوتی عێراقی لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە دادگای باڵای فیدراڵ تۆماری کردبوو، خستە ڕوو، تیایدا لایەنە یاسایی و دەستوورییەکانی ئەو بابەتەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران شیکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.