جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو رایده‌گه‌ێنێ، بریاره كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبیش ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ رێككه‌وتنێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدرابێت.
عه‌مید روكن هه‌ورامان محه‌مه‌د، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پشتیوانی دووی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یاندووه : بریاره كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت.
گوتیشی:له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جم‌و جۆڵه‌كانی داعش و چۆنیه‌تی ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه باسده‌كرێت.
هاوكات عه‌لی حسێنی ، وته‌بێژی میحوه‌ری باكووری عێراقی حه‌شدی شه‌عبی، ره‌تیكرده‌وه هیچ رێككه‌وتنێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدرابێت و راگه‌یاند: ئێستا كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.