Erbil 32°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 17:27

ته‌ندروستى : ئاگاداریه‌ک ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌کات

وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاگاداریه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كات

بـەھـۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گـەرمـا لە ھـەرێـمی كـوردستان لەم چەند ڕۆژانەی داھاتوو لە نێوان ٤٥ بـۆ ٥٥ پـلە تـكایە ....بـۆ پاراستنی ئۆتۆمبێڵەكانتان و تـەندرووستی خۆتان ڕەچاوی ئەم ڕێنمایانەی خوارەوە بكەن:

١-جێنەھێشتنی چەرخ

٢-خواردنەوە گازیەكان جێمەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێل 

٣-بۆن و پاتری ئامێرە كارەباییەكان بە شێوەێكی گشتی جێمەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێل

٤-پێویستە جامی سەیارەكانتان كەمێك كراوە بن لە كاتی ڕاوەستانی ئۆتۆمبێڵ

٥-پڕنەكردنی تانكی بەنزین

٦-تێكردنی بەنزین لە كاتی ئێوارە

٧-سەفەركردن لە كاتی بەیانیان

٨-تایەكان نابێ زیاد لە پێویست ھەوایان تێبكرێت بەتایبەتی لە كاتی سەفەركردن

زۆر ئاگاداربن لە مار و دووپشك چونكە لە كاتی گەرما بە شێوەێكی بەرچاو دێنە دەرەوە بۆ گەران بەدوای شوێنی سارد و فێنك 
خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەكان
پاراستنی بوتڵی غاز لە تیشكی خۆر
كوژاندنەوەی گیزەری ئاو گەرمكردن
زیادەرۆیی نەكردن لە ئیشپێكردنی ئامێرە كارەباییەكان بۆ پاراستنی (محەویلەكانی) كارەبا
خۆپاراستن لە تیشكی خۆر بە تایبەتی لە كاتژمێر ١٠ بەیانی تاوەكو ٣ پاشنیوەڕۆ
دانانی ئاو لەسەر دیوار و پەنجەرەكانتان بۆ باڵندەكان.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.