رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری یەوە بۆ رای گشتی و مامۆستایانی بەڕێز
وهزارهتى دارایى حكومهتى ههرێمى كوردستان روونكردنهوه لهسهر خشتهى دابهشكردنى مووچه دهدات و دهڵێت لە لیستی دووەم لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەكەی بەغدا یەكەم وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە دەبێت.
له روونكردنهوهیهكی كه وێنهیهكی دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه سێ هۆكار دهخاتهروو:
1_ لەسەرەتای راگەیاندنی سیستەمی نوێی دابەشكردنی مووچە ئەوە راگەیاندرا كە بنەمایی ئەم سیستەمە لە سەر دوو بڕە پارەیە، ئەوانیش 378 ملیار دیناری داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ 317 ملیار دینارەیە كە بەغداد دەینێرێت، بۆیە مانگانە مووچە لەكاتی خۆی دابەشدەكرێت بە دوو لیست، لە لیستی دووەم لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەكەی بەغدا یەكەم وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە دەبێت.
2_ لە ساڵی 2014 حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان بڕیاریاندا لە دابەشكردنی مووچە مانگانە یەكەم وەزارەت لە ریزبەند وەزارەتی پێشمەرگە بێت.
3_ زۆرترین بڕی مووچە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ و پەروەردەیە ناتوانرێت لەیەك لیست هەمووی پێكەوە بدرێت، چونكە هەردوو بڕە پارەكە بەیەكەوە ناگاتە وەزارەتی دارایی و ئابووری.
3/7/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.