نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێزان لیندسی گراهام سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی، دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كین گرۆس كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی یاوه‌ریانی كرد.
له دیداره‌كه‌دا شاندی مێوان،رۆلی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستانی له پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر به‌رز نرخاند و شاندی مێوان هه‌روه‌ها رۆلی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له نه‌هێشتنی مه‌ترسی تیرۆر‌و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش بۆ سه‌ر هه‌مووی پێكهاته‌كان و پاراستنی مافی هه‌مووی پێكهاته‌كان به رۆلێكی گرنگ وه‌سف كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له مافی پێكهاته جیاوازه‌كان و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان كرا و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكارییه‌ك نیشاندا.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیش، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هیوای خواست پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به‌ره‌وپێش بچێت و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ بوون به به‌شێك له پرۆسه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌ری له عێراق ده‌ربڕی به جۆرێك مافه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه به‌پێی ده‌ستوور پارێزراو بێت.
تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و دۆخی سووریا و عێراق و هه‌نگاوه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا به گرنگ وه‌سف كرا.
نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی ئه‌مه‌ریکی ڕه‌وشی ناوچه‌که تاوتوێ ده‌که‌ن
رۆلی پێشمه‌رگه له نه‌هێشتنی ترس و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌رز نرخێندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.