لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێـت ، لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 3/7/2018، لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه، له ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ناوى لیژنه‌كه‌وه سوپاسی ئاماده‌بوونی شانده‌كه‌ی كرد و ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون و باسكردنى ژیان و گوزه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له سه‌نگه‌ره‌كان و كێشه و داواكارییه‌كانی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه و چه‌ندین پرسی دیكه‌ى هه‌نوكه‌یی.
دواتر شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌ت ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان سه‌باره‌ت به ره‌وشى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كێشه و گرفته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان خسته‌ڕوو و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌یان دایه‌وه .
شایانی باسه كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی پێشمه‌رگه ڕێكخرابوو و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌وجۆره كۆبوونه‌وانه كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبدرێت كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانی وه‌زاره‌ت چاره‌سه‌ر بكرێن و بارودۆخی پێشمه‌رگه باشتر بكرێت.
![peshmarga](/sites/default/files/inline-images/030718104551.jpg)
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.