دوای 24 ساڵ له هاوسه‌رگیریان ژن و مێردێك بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌وا ئامۆزای یه‌كتری نین به‌ڵكو خوشك و بران.
ژن و مێردێكی پاكستانی دوای 24 ساڵ له ژیانی هاوبه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وت كه خوشك و برای یه‌كترن ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی داپیره‌ی ئه‌و ژن و مێرده به‌ر له مردنی و له سه‌ره‌مه‌رگدا ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌ی دركاند و ئاشكرای كرد ئه‌و دوو هاوسه‌ره ئامۆزا نین به‌لكو خوشكوبرای یه‌كترین.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه تا ئێستا ئه‌و دوو هاوسه‌ره پاكستانییه بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه كه ده‌بێت چی بڕیارێك له باره‌ی ژیانیانه‌وه بده‌ن ئایا جیا ببنه‌وه له‌و ژیانه هاوبه‌شه‌ی كه 24 ساڵه به یه‌كه‌وه گوزه‌ری ده‌كه‌ن یان به‌رده‌وامی به ژیانی هاوبه‌شیان بده‌ن.
به ڕای زۆربه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته پێویسته ئه‌و ژن و مێرده له یه‌كتر جیا ببنه‌وه چونكه ئه‌وان ماره‌ییان له یه‌كتر نه‌هاتووه هیچ ئاینێك رێگه به هاوسه‌رگیری خوشك و برا نادات له‌گه‌ڵ یه‌كتری.
![hawsar](/sites/default/files/inline-images/dw%20hawsar.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.