بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه ناچینه ناوچه‌یه‌ك كه ئاڵای كوردستان گه‌شاوه نه‌بێت و ئاڵای كوردستانی تێدا قه‌ده‌غه بێت.
سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ كات ده‌ست له‌داعش ناپارێزین و به‌رده‌وامین له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش به‌ڵام ئێستا حاڵه‌تێك هه‌یه ئه‌ویش هێڵێكی جیاكه‌ره‌وه هه‌یه له‌نێوان ئێمه‌و و هێزه عیراقیه‌كان ئێمه به‌رپرسین تا ئه‌و هێڵه و هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ئێمه هه‌ڵوێستمان هیچ نه‌گۆڕاوه له‌هه‌ركوێ بێت ئاماده‌ین شه‌ڕی داعش بكه‌ین و دژی چالاكه‌كانیان بوه‌ستینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كان وه‌كو پێویست نییه و له باره‌ی گفتوگۆكانمانهوه نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
ده‌شڵێت: ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقیه‌وه ناپارێزرێن و ناتوانن بیپارێزن له‌ده‌ست داعش و له‌توانایاندا نیه ئه‌و ناوچانه بپارێزن به‌بۆچونی من ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌و كێشانه گه‌وره‌تر ده‌بێت بۆیه پێویسته به ئاگاداری هاوپه‌یمانان ڕێكه‌وتنێك بكرێت تا به‌پێی ده‌ستوری عێراقی ئه‌و ناوچانه به‌هاوبه‌شی بپارێزرێت ،به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌كی له‌وجۆره نییه.
گوتیشی: داعش ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن و سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه لێره‌و له‌وێ دیاره ڕۆژ به‌ڕۆژ جموجۆڵیان زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها داعش هه‌ركات ژینگه‌یه‌كی گونجاویان هه‌بێت بۆ خۆ ڕێكخستنه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست ناده‌ن و خۆیان ڕێك ده‌خه‌نه‌وه.
راشیگه‌یاند: خۆی ناوچه جێناكۆكه‌كان ناوچه‌یه‌كی گونجاو و له‌باربوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی داعش چونكه ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوی پاك نه‌كرابونه‌وه و زۆر شوێن و ده‌ڤه‌ر هه‌بوو كه سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر سه‌ریشی لێنهدابون و نه‌چوبونه ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ناوچانه به‌ڕاستی ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی خۆیان.
له باره‌ی مه‌رجی گه‌رانه‌وه‌ی هێزی گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان گوتی: تا ئێستا هیچ شتێك نیه بڵێین ئه‌وه مه‌رجمانه بۆ گه‌ڕانه‌وه و به‌شداریكردن له‌شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان، به‌ڵام ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه ناچینه ناوچه‌یه‌ك كه ئاڵای كوردستان گه‌شاوه نه‌بێت و ئاڵای كوردستانی تێدا قه‌ده‌غه بێت.
سه‌رچاوه: ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.