كاتژمێر 9:30ى به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌مه رێكه‌وتی 2018/7/3 سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان و مێری ، كۆنفڕانسی ده‌وڵه‌تسازی ده‌ستى پێكرد .
ئینستیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه (مێری) و سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، له هۆتێل رۆتانا له شارى هه‌ولێر به ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسێكى هاوبه‌ش كه تایبه‌ته به تاووتوێكردنی ده‌رهاویشته‌كانى دوایین راپۆرتی ئینستیوتی مێری سه‌باره‌ت به (ده‌وڵه‌تسازی: نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ سه‌روه‌ریكردنی یاسا و به دامه‌زراوه‌ییكردن له هه‌رێمی كوردستان).
كۆنفرانسه‌كه به‌شێوازى مێزگردێكی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌درێت و كۆمه‌ڵێك پانێڵ له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رى و بژارده‌یه‌ك له كه‌سانی ئه‌كادیمی و پسپۆڕانی بوارى یاسادانان به‌شدارن.
له‌هه‌ولێر کۆنفڕانسی ده‌وڵه‌تسازی ده‌ستى پێ‌کرد
ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رى و بژارده‌یه‌ك له كه‌سانی ئه‌كادیمی به‌شدارن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.