لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ مالپه‌رى كوردستان له‌دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌رواری 2 ى 7 ى 2018 ، هه‌ردوو پڕۆژه یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی و هه‌مواری چواره‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی په‌سندكران
سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژى 2018/07/02، په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (3)ى ئاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره (17) ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌مواركراو. خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری چواره‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی ژماره (18)ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو پڕۆژه یاسای پارێزگاری له‌تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ پڕۆژه یاسای پێشوازیكردن به‌پێی پرۆتۆكۆڵ و خاڵی چواره‌م و كۆتاییش تایبه‌تبوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه.
له‌ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی خسته‌ڕوو.
دواتر له‌لایه‌ن د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، داوا له لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و ناوخۆ كرا خوێندنه‌وه بۆ ماده و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره (17) ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان) بكات و دواتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه‌و مادده‌كانی پرۆژه‌كه كرا‌و 13 ماده له پڕۆژه یاساكه ده‌نگی له‌سه‌ر دراو په‌سندكران، كه تایبه‌تبوون به رێكخستنه‌وه‌ی شێوازی كاری پارێزه‌رایه‌تی و دوای جێكردنه‌وه‌ی تێبینیی په‌رله‌مانتاران و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و زیادكردنی دوو ماده‌ی نوێ بۆ پڕۆژه‌كه په‌سندكران، هۆكاره‌كانى ده‌رچوواندنی و كۆی یاساكه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سندكران.
پاشان خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار خرایه‌ڕوو كه تایبه‌تبوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه یاسای(هه‌مواری چواره‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی ژماره (18)ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان)، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه‌و ماده‌كانی پڕۆژه‌كه كرا كه له 14 مادده پێكهاتبوو، كهتایبهتبوون به رێكخستنه‌وه‌ی چۆنیه‌تیی پێدانی مافی خانه‌نشینیی بهپارێزهران و دوای جێكردنه‌وه‌ی تێبینیی په‌رله‌مانتاران و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پڕۆژه‌كه، به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران و هۆكاهركانی ده‌رچوواندنی و كۆی یاساكه‌ش به‌كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سندكران.
خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو پڕۆژه یاسای پارێزگاریكردن له‌تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ پڕۆژه یاسای پێشوازیكردن به‌پێی پرۆتۆكۆڵ و ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا‌و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی و په‌رله‌مانتاران و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردن بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی.
به‌ر له‌كۆتاییهێنان به‌دانیشتنه‌كه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌و بڕیاریشه كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك كه په‌رله‌مانتاران تێبینی و پرسیاریان له‌باره‌وه هه‌یه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.