کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگای هامڵتۆن لەنێوان سۆران-چۆمان نزیک گوندی بەرسرین، ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو ڕووباڕ تیمهكانى فریاگوزارى بهدواى دۆزینهوهى شوفێرهكهوهن
دلاوەر لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران بە کوردستان تی ڤی راگەیاند: ئۆتۆمبێلەکە جۆری کیا سپۆرتاج بووە رووداوەکە بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ و تیژڕەوی بووە و دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە هەڵدەدێرێت، دەکەوێتە نێو ڕووباری چۆمان و شۆفێرەکەی بەناوی (ئیسماعیل حەسەن) کە بەتەنیا بووه،بهوهۆیهوه گیانى لهدهست داوه.
دوای ڕووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و ڕواندز سەرقاڵی گەڕان بوون بەدوای تەرمەکەى كاتژمێر 10 ئهمشهو له گوندى كهونهوارى سهربه قهزاى رواندوز دۆزرایهوه
ناوبراو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی کۆمەڵگای سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانە و دانیستووی قەزای سۆرانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.