له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى به‌گه‌رمى پیرۆزبایى له به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى خۆیان و پارته‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى توكیادا
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/7/2018 به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى به‌گه‌رمى پیرۆزبایى له به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى خۆیان و پارته‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى توكیادا و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، سه‌رۆك ئه‌ردۆغانیش سوپاسى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى كرد.
هه‌ردوولا پهیوندییهكانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیایان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و پهیویهندییهكانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان به گرنگ بۆ هه‌ردوولا وه‌سف كرد.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه و پێشهاته‌كان و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه، به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.