له هه‌رێمی شیكاغۆ وڵاتی ئه‌مریكا ده‌سته‌ی سوێندخۆره‌كان بڕی 17 ملیۆن دۆلار وه‌كو قه‌ربوو كردنه‌وه به پیاوێك به ناوی "ئادین جاكیز ریڤیرا"به‌خشی.
ئه‌م تۆمه‌تباره "ئادین جاكیز ریڤیرا" ته‌مه‌نی 12 ساڵان بووه كاتێ لێكۆله‌وه‌رێكی پۆلیس لاوێكی تری ناچار كردوه دان به‌وه بنێت كه ریڤیرا تاوانی كوشتنی ئه‌نجام داوه.
روداوی ئادین جاكیز ریڤیرا بۆ ساڵی 1988 ده‌گه‌رێته‌وه كاتێ تۆمه‌تی كوشتنی كه‌سێكی به ناحق درا پاڵی هه‌ر بۆیه، بۆماوه‌ی 21 ساڵ به بێ تاوانی زیندانی كرا .
ئه‌م پیاوه له ساڵی 2011 به‌هۆی بێتاوانی ئازاد كرا به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی 21 ساڵ ته‌مه‌نی به‌باداچوون بۆیه داوی قه‌ربووی كرده‌وه له‌كۆتاییدا ده‌سته‌ی سوێند خۆره‌كان به 17 ملیۆن دۆلار قه‌ربوویان كرده‌وه.
سه‌رچاوه/ ئه‌لغد پرێس
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.