Erbil 32°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 11:26

له‌ حاجیاوه‌ 30 دوکان گری گرت

ته‌نیا زیانی ماددی هه‌بووه‌ و زیانێكی گیانی نه‌بووه‌
کوردستان TV
#7
100%


ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌ هۆكارێكی نادیار ئاگر له‌ بازاڕی كۆنه‌فرۆشان و جل و به‌رگی ئافره‌تانی حاجیاواوه‌ كه‌وته‌وه‌ و به‌ پێی زانیارییه‌كان 30 دووكان ئاگریان گرتووه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ حاجیاوه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ ئاگر له‌ بازاڕگه‌ی مه‌یدانی حاجیاوا كه‌وته‌وه‌ و زیاتر له‌ 30 دووكان ئاگریان گرت و به‌ ته‌واویه‌تی كه‌ل و په‌لی ناویان سووتاوه‌ و زیانێكی ماددی زۆری به‌ دووكانه‌كانی ئه‌و بازاڕه‌ گه‌یاندووه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێی زانیارییه‌كان ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ ته‌نیا زیانی ماددی هه‌بووه‌ و هیچ زیانێكی گیانی به‌ دوای خۆیدا نه‌هێناوه‌.

دوابه‌دوای ئاگره‌كه‌ به‌رگری شارستانی حاجیاوا گه‌یشتۆته‌ شوێنه‌ی رووداوه‌كه‌ ئاگره‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.