لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لەسەر رێگای (هەولێر - کۆیە و هەولێر - کەرکوک ) سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون.
فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – كۆیه له‌نزیك دێگه‌ڵه رووداوێكی پێكدادان له‌نێوان جێب لاریدۆیه‌كی تایبه‌ت و ڤاڵڤۆیه‌كی گواستنه‌وه‌ی چیمه‌نتۆ روویدا.
فازڵ حاجی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا به‌داخه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كه‌سێكیش به‌سه‌ختی زامداربوو كه سه‌رجه‌میان شۆفێر و سه‌رنشینی جێبه‌كه بوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هۆكاری رووداوه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تیژڕه‌ویی جێب لاریدۆكه و ئه‌م تیژڕه‌وییه وایكردبوو كه كۆنترۆڵ له‌ده‌ست بدات و بچێته سه‌ر شۆڵده‌ر و له‌دواییش بگه‌ڕیته‌وه بۆ سایدی به‌رامبه‌ر و خۆی بكێشێت به ڤالڤۆكه‌دا كه له‌سایدی خۆی به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هات.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه تكا له شۆفێران ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی كاتێك بۆ رێگای كۆیه - هه‌ولێر ده‌چن زۆر پابه‌ندی رۆیشتنبن به‌و خێراییه‌ی كه دیاریكراوه، چونكه رێگاكه خۆی رێگایه‌كی باش نییه و یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ تیژڕه‌وییكردن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئێستا بۆته رێگای هه‌ولیر- كه‌ركوكیش.
هەروەها، لە رووداوێکی تردا كاتژمێر12:30 خولەکی دوا نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای كۆنی هه‌ولێر-كه‌ركوك له‌نزیك گوندی قوچه بلباس رووداوێكی پێكدادان له‌نێوان كیاسپۆرتاجێكی تایبه‌ت و بارهەڵگرێکی گه‌وره كه گه‌چی باركردبوو روویدا، له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه پێنج هاوڵاتی كه شوفێر و سه‌رنشینی كیایه‌كه بوون برینداربوون.
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت، هۆكاری رووداوەکە بۆ سەرپێچی شۆفێری کیاکە دەگەڕێتەوە کە بەهۆی تیژڕەوییەوە لە رێڕوەکەی خۆی لایداوە چووەتە سایدی بەرامبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.