جەبار لوعێبی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەغدا و هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لە گفتوگۆكردندان بۆ هەناردەكردنی نەوتی خاوی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا.
جەبار لوعێبی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، گفتوگۆكان بۆ هەناردەكردنی نەوتی خاوی پارێزگای كەركووك لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دەستیپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە بەشداری توركیا ئەنجامدەدرێن، دەشڵێت، رێككەوتنەكان كەوتوونەتەسەر ئەنجامی گفتوگۆكان.
بەوتەی وەزیری نەوتی عێراق لە ئێستا پارێزگای كەركوك رۆژانە 220 هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەمدەهێندرێت و لە پاڵاوگەكانی ناوخۆی عێراقدا دەپاڵێورێت.
پێش خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و ئاڤانا و بای حەسەنی باکوور و باشوور لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانداندا بوو، بهڵام دوای خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر و کێڵگە نەوتییەکان كهوتنه ژێر دهسهڵاتی بهغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.