Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:56

سەدر: چاوەڕوانی بڕیار لە دەرەوەی سنورەکانی عێراق ناکەین

چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه‌ گه‌نده‌ڵكاران دادگایی بكرێن
کوردستان TV
100%


رابه‌ری ره‌وتی سه‌در چوار پرسیاری له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر كرد و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه‌ گه‌نده‌ڵكاران دادگایی بكرێن.

سەرۆکی رەوتی سەدرو ھاوپەیمانی سائیرون داوای دادگاییکردنی گەندەڵکاران  دەکات و دەڵێت کەی گەندەڵکاران دادگایی دەکرێن.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر داوای داداگاییکردنی گەندەڵکارانی کردووە و نوسیویەتی: کەی گەندەڵکاران دادگایی دەکرێن و کێ دادگاییان دەکات.

پرسیاریشی کردووە کە لە چ کاتێکدا بڕیارەکان عێراقی دەبن و چاوەڕوانی دەستورەدانی دەرەکی ناکرێت.

لە درێژەی نوسینەکەیدا موقتەدا سەدر داوای پتەوکردنی ئابووری عێراق و سوود وەرگرتنی لە تواناکانی گەنجان کردوەو جەختیکردۆتەوە کە ھەمووان چاوەڕوانی دادگاییکردنی گەندەڵکارانن.

سەدر ده‌ڵێت: چاوەڕوانی بڕیار لە دەرەوەی سنورەكانی عێراق ناكەین، نە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نە لە وڵاتانی رۆژئاواوە.

سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتەكەیدا پرسیاری ئاڕاستەی چینی لاوان و رۆشنبیران كردووەو دەڵێت، كەی  ڕۆڵی كاریگەرتان دەبێت لە نەخشاندنی چارەنووسی عێراق و بنیادنانەوەیدا.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.