له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا كه‌له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى فه‌یس بووك بڵاو كراوه‌ته‌وه ، ئه‌بو عزرائیل یه‌كێك له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەم نزیکانە پێشمەرگە دەگەرێتەوە کەرکووک و ناوچه‌كه .
یه‌كه‌م جاره دوای ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و داگیر كردنى كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبیه‌وه كه‌سێكى دیاری نێو حه‌شد باس له‌گه‌ڕانه‌وه و پێویست بوونى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك ده‌كات له‌پێناو پاراستنى هه‌موو لایه‌ك و ئارامى بۆ ناوچه‌كه .
له‌ئێستادا ڕه‌وشى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ئاڵۆزه به‌هۆی چاڵاكى و كرداره‌كانى چه‌كداره‌كانى داعش له‌سنوره‌كه زیادی كردووه بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و سوپا و حه‌شد ، له‌هه‌فته‌ى پێشووش ڕاكان جبوری پارێزگاره سه‌پێندراوه‌كه‌ى كه‌ركوك داوای له‌به‌غدا كرد هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ى كه‌ركوك بكرێت له‌پێناو پارێزراوی بۆ كه‌ركوك .
له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، هێزه‌كانى سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر شارى كه‌ركوك و داگیریان كرد ، به‌هۆیه‌وه نزیك به 200 هه‌زار خێزانى كورد ئاواره‌ی شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستانى بوون ، وێڕای ئه‌و ڕه‌وشه‌ى خراپه‌ی به‌سه‌ر كوردان داهات له‌ناوچه‌كه و نزیكه‌ى %51 ی خاكى كوردستانیش له‌ده‌ست درا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.